لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
لە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق، خۆپیشاندانی فراوان دژی کوشتن چالاکوان و نووسەر و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە خۆپیشاندانەکان ئەمڕۆ سێشەممە 25-5-2021، لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی باشووری عێراق لەژێر ناوی ”کێ منی کوشت“ بە بەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوە بچن.
بەپێی زانیارییەکان، سەدان خۆپیشاندەر لە بابل و نەجەفەوە روویان لە بەغدا کردووە و ناڕەزایی خۆیان دژی کوشتنی چالاکوانان و نووسەر و رۆژنامەنووسان دەرەبڕن.
هێزە ئەمنی و سەرباییە عێراقییەکان لە گۆڕەپانەکانی بەغدا و شارەکانی باشووری ئەو وڵاتە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.
خۆپیشاندەران داوا دەکەن حکوومەت بە کاری خۆی هەڵسێ و بکوژی چالاکوان و نووسەران بدۆزێتەوە و سزای یاساییان بدات.
چالاکوان و نووسەر و رۆژنامەنووسان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوام لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.