دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەنێت، لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی بکات، خودی جەنابی ئەمینداری گشتی ئەم دەستپێشخەریەی کرد ،بەڵام بێئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین و بڕواشمان بە لێهاتوویی و تواناکانیان هەیە لە دەرچوون و خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
راگەیەندراوێک لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ..
لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی بکات، خودی جەنابی ئەمینداری گشتی ئەم دەستپێشخەریەی کرد ،بەڵام بێ ئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو ، بۆیە و بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین و بڕواشمان بە لێهاتوویی و تواناکانیان هەیە لە دەرچوون و خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان ٫
سەبارەت بە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، یەکگرتوو هەر لەسەرەتاوە پەرۆشی یەکرێزی و دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە کوردستانییەکان بوو و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە کارەکتەرێکی کاریگەری ئەم هەوڵ و هاوپەیمانییەتیە بێ بەڵام دروست نەبوونی ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی هێزەکانی دەسەڵاتە ، لێرەوە رادەگەیەنین کە یەکگرتوو پشتگیری ئەم کاندیدانە دەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2021
عمر کۆچەر لە بازنەی زاخۆ
جمال کۆچەر لە بازنەی دهۆک
زهێر خۆشناو لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر
د. پەخشان سیان لە بازنەی رۆژئاوای هەولێر
دارا سێکانیانی لەبازنەی باکووری سلێمانی
مثنی امین لەبازنەی هەڵەبجە
داواش لەهەموو لایەنگر و دۆستان دەکەین کە پشتگیر ئەم کاندیدانە بن
دەزگای هەڵبژاردن
2021/5/1