لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد .
شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوكان، شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان(دوكانی ساردەمەنی ) كە بەچەقۆ هێرشی كرابووە سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا .
دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند کۆڵانێک نزیک شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریەو تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
ك ، ع ، ع لەدایكبوی 2000
ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان