عەبدوڵا كوێخا موبارەك و ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەگەڵ خزم و كەسە نزیكەكانی و مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، رۆژی شەممەی رابردوو عەبدوڵا کوێخا موبارەک لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە بارەگای بارزانی لە پیرمام كۆبوەتەوە.
مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:” هەتا خۆمان راینەگەیەنین ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە، پشتڕاستی ناكەینەوە”.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك لە خانەوادەیەكی دیاری سنوری شوان و چەمچەماڵە، خۆشی كەسایەتی دیاری ناو دەنگە ناڕەزاییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، بەهۆی ناڕەزایەتیی لە سیاسەتەکانی بزوتنەوەکە دەستی لەکارکێشایەوە.
بەمدواییە ئامۆزایەکی لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە گرتوخانەی فیدڕاڵی چەمچەماڵ کوژرا، کەسە نزیکەکانی، هۆکاری پەیوەندیکردنی عەبدوڵا کوێخا موبارەک بە پارتییەوە، بۆ ئەو کێشانە دەگێڕنەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی هەیەتی.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر