وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی راگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی لە دوو مووچەیان هەیە دەڵێت “له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی سه‌رجه‌م دوو مووچه‌ییه‌كانمان راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون”.
لەبارەی شێوازی لێکۆڵینەوە لە یاسایی نەبوونیان، لە راگەیەنراوەکەدا سێ رێکار خراونەتەڕوو کە ئەمانەن:
- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
- پشتڕاستکردنەوەی یاسایی بوون بۆ دوو مووچه‌ی راگیرا‌و.
- ئاراسته‌كردنی نووسراوێك له وه‌زاره‌ت و ئەو فه‌رمانگه‌ی مووچەکەی تێدا راگیراوە بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لەلایەن گەنجینەکانەوە.
“وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكار نییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان. به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان”.