بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە ئامانجی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران بەشی پۆلیسی دارستانی دووکان بە هاوکاری هەردوو بنکەی پۆلیسی دارستانی ( بنگرد و خدران ) بە بەردەوامی مەفرەزەکانیان لە دەریاچەی دوکان بوونیان هەیەو چاودێری دەریاچەکە دەکەن ، لەو پێناوەش دا لە سەرەتای ڕاگەیاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی تا ئێستا بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی ( ١٣ ) ڕاوچی دەستگیر کراون .
هاوکات دەستگیراوە بەسەر :
( ٦٣ ) کیلۆ ماسی کە دواتر لە مزایەدە فرۆشراوە .
( ٣٣ ) تۆڕی راوی ماسی
( ٢ ) بەلەم
( ١ ) کەڵەکی چووپ
هەروەها چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکراونەتەوە دووبارە خراونەتەوە ناو دەریاچەکە.