پۆلیسی دهۆک: چەند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکە دەستگیرکراون

پۆلیسی دهۆک لەبارەی رووداوەکەی دوێنێ شەوی کۆمەڵگەی چڕە-ی سەر بە قەزای شێخان ڕایگەیاند، چەند کەسێک دەستگیرکراون و ئافرەتێکی 30 ساڵانی تێدا کوژراوە.

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021، لە بارەی رووداوەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێ” لەو شەڕە تەقەی دوێنێ شەو لە نێوان ژمارەیەک جووتیار و خاوەن موڵک لە کۆمەڵگەی چڕە روویدا، ئافرەتێکی 30 ساڵی کە بەسەردان گەڕابووەوە بۆ ماڵی باوکی، گیانی لەدەستداوە”.

هەروەها دەڵێ” پۆلیس گەیشتۆتە شوێنێ رووداوەکە و ژمارەیەک تۆمەتباری لە هەردوو لایەن دەستگیرکردووە و شەڕەکە کۆنتڕۆڵ کراوە”.

ھەواڵی زیاتر