مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفیشەک کەسێکی بریندار کردبو.
پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تۆمەتبارێک تەقەی لەکەسێک کردو برینداریکردو دواتر ھەڵات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ر، پ، ز لەدایکبووی ١٩٩٤) دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبار لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریھێنابو.
لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٥) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.