بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٠دا زیاتر لە ١٨٠٠٠ منداڵ پاش گەیشتنیان بۆ ئەوروپا، لە وڵاتانی وەک: یۆنان، ئیتاڵیا و ئەڵمانیادا بێسەروشوێن بوون.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، ١٨٢٩٢ منداڵی بێ سەرپەرشت لە نێوان کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ – کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بێسەروشوێن بوون، کە یەکسانە بە وونبوونی ١٧ منداڵ لە ڕۆژێکدا.
تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٥٧٦٨ منداڵ لە ١٣ وڵاتی ئەوروپیدا بێسەروشوێن بوون. وە زۆرێک لەو منداڵانەی بێسەروشوێنن لە وڵاتی مەغریبەوە هاتوون، بەڵام چەندین نەتەوەی دیکەش لە نێویاندایە. هەر بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە ٪٩٠ منداڵەکان لە ڕەگەزی نێرن.
لە ئێستاشدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان پرسیاری جددی لەسەر ئەوروپا درووستکردووە سەبارەت بەوەی ئایا توانای ئەوروپا چەندە یاخود تا چەند ئامادەن بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و پاراستنی منداڵە کۆچبەر و منداڵە پەنابەرە بێسەرپەرشتەکان؟
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر