هەفتەبازاڕی سلێمانی داخرا
به‌هۆی دانانی ئاوی له ده‌به‌نراو و له‌به‌ر تیشكی خۆر و سه‌رپێچیكردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەفتە بازاڕی سلێمانی داده‌خات.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، لەشکر حەمید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دانانی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و هه‌بونی بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچو، قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەفتە بازاڕی سلێمانی/6 لە گەڕەکی بەکرەجۆ داده‌خات.
وتیشی:”بەپێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكاره كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا”.
رونیكرده‌وه: پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو دهبهپلاستیكهكان ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنهكه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.
راشیگەیاند: ساڵی رابردو لەسەر دانانی ئاوی لەدەبەنراو یان گواستنەوەی لەبەر تیشکی خۆر، شوێنەکان روبەڕوی سزادان کراونەتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ سزاکە قورس‌تر دەبێت بۆ سەرپێچیکاران، داواکارم کارگە، کۆگا، مارکێت و هەمو شوێنەکان پابەندی ڕاینماییەکان بن بۆئەوەی ناچارنەبین سزایان بدەین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هەفتە بازاڕەکە پێشتر ئاگادار کرابوەوە کە ئاوی لەدەبەنراو لەبەرتیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز دانەنێت بەڵام سەرپێچییەکەی چەند بارە کردوەتەوە بۆیە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.