دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی ڕاپەڕین دەستگیرکران

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە حاجیاوا گەڕەکی دابان، دەرکەوت کە کەسێک لە ڕوداوەکە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ” دەست بەجێ هێزەکانمان ڕێکاری یاساییان گرتەبەر. لەشوێنی ڕوداوەکە چەند قەوانێکی چەکی کڵاشنکۆف دۆزرایەوە و وەک بەڵگەی تاوانکاری دەستیان بەسەردا گیرا. “

کەسەکە بەناوی (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوا/دابان کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە. لەسەر ڕووداوەکە ٢ کەس دەستگیرکراون و بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر