وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.
ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:” بەبێ ماسک ژیانی خەڵک لە مەترسیدا دەبێ، هیچ شتێکیش لە ژیانی هاوڵاتیان بەنرختر نییە، بۆیە داوا لە راگەیاندنەکان دەکەم رۆڵی خۆیان ببین و خەڵک هۆشیار بکەنەوە”.
ڕێبەر ئەحمەد وتیشی، لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت