بە مەبەستی رادەستکردنی نامەی تایبەتی نێچیروان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەرێز لێنین مۆرێنینۆ، سەرۆکی کۆماری ئێکوادۆر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورپا سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئێکوادۆر لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.
دلاوەر ئاژگەیی دەڵێ: لە نامەکەی نێچیروانی بارزانیدا سوپاسی حکومەت و گەلی ئێکوادۆر کراوە بۆ رۆلی بەرچاویان لە دەنگدان بە بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی نهواى ئارام و ناوچهى نهفڕين لە ساڵی 1991.
هەر لە میانەی دیدارەکەدا دلاوەر ئاژگەیی کتێبێکی لە سەر کوردستان پێشکەش بە خاتوو ئالبۆرنۆز، باڵیۆزی ئەو وڵاتە کردووە.
هەر بەو بۆنەیەوە لە چەند رۆژی رابردوو نامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیەنرایە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و پۆرتوگال.
جێگەی ئاماژەپێدانە کە هەر ٣ وڵاتی بەلجیکا و ئێکوادۆر و پۆرتوگال هاوشان لە گەڵ بەشێک لە ئەندامانی هەمیشەیی دەنگیان بە بڕیاری 688ی پێشنیارکراوی فەرانسا دا بۆ پاراستنی هەرێمی کورستان دا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر