لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان، قەدەغەی سەرتاسەری ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسیكۆرۆنا لە هەرێم، چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد. لە بڕیارەكاندا هاتووە، کە قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكان، لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 6ی بەیانی دەبێت.