وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بانگەوازێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی:
هاوڵاتیانی بەڕێز …
لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.
لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە…هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر کە بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەم لینکەی خوارەوە:
http://vac.health.digital.gov.krd/
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4 نیسان 2021