نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه

به‌ بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 2021/3/30 له‌ كۆشكى ئه‌ليزێ له‌ پاريس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ھەواڵی زیاتر