هەناسەدانی بەئاگایی ( هەناسەدانی چارەسەریی یان هەناسەدانی سکی ( زگی) )
هەناسەدان یەکێکە لەکردارە هەستیار و ژیاریەکانی مرۆڤ.
کردارێکی ئوتوماتیکی خۆنەویستانەیە کە دەکرێت خۆویستانەش ئەنجامبدرێت یان بۆ ماوەیەکی کورت ڕابگیرێت و ڕێکبخرێت.
هەناسەدانی بەئاگایی ،کردارێکی گرنگ و ڕێگەچارەیەکی سروشتی و ئاسان و خۆڕایی و هەمیشە بەردەستە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەکاریبهێنێت وسوودی لێوەربگرێت بۆ خۆئارامکردنەوە و کەمکردنەوەی ئازار ، تەرکیزکردنی باشتر .
هەناسەدانی بەئاگایی قوڵ و هێواش . وەرگرتنی هەوا لەڕێگەی لووت و دانەوەی لەڕێگەی دەم
ڕێگەیەکی گرنگی خۆچارەسەرکردن و خۆخاوکردنەوەیە .
لەحاڵەتی ئاسایی مڕۆڤ لەهەر خولەکێک دا ۱٦ جار هەناسە دەدات .
بۆ هەناسەدانی چارەسەر باشترینە ٦ جار لەخولەکێک بێت وواتە ژمارەکە کەمکەینەوە لە ۱٦ بۆ ٦ جار
هەروها چۆنیەتی هەناسەدان لە ڕووکەش بگۆڕین بۆ قوڵ .
لەکاتی ئەنجامدانی هەناسەی بەئاگایی یان چارەسەری
سیستەمی دەماری پاراسیمپاسی چاڵاک دەبێت کە دەبێتە هۆی خاوبونەوە و هێوربوونەوە .
سوودەکانی هەناسەدانی بەئاگایی ، چارەسەر :-
۱. خاوکردنەوەی دەروونی و جەستەیی
۲.کەمکردنەوەی فشاری دەروونی ، قەلەق ، دڵتوندی ، ترس .
۳. دابەزاندنی فشاری خوێن وکەمکردنەوەی خێرا لێدانی دڵ
٤. کەمکردنەوەی ئازاری جەستە و دەروونی .
بەتایبەتی بۆ ئەوانەی ئازاری درێژخایەنیان هەیە.
٥. بەهێزکردنی بەرگری لەش بەهۆی باشکردنی هاتووچۆی خوێن و لیمفەکان کە خانەکانی بەرگری تێدایە و ئاراستەیان دەکات بۆشوێنی هەوکردنی میکرۆبی و بەرەنگاربونەوەی میکروبەکان
٦. بیرکردنەوەی تەندروست
لەبەر ئەوەی حاڵەتەکانی سترێس و ترس ودڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی کرژبوونی لولەکانی خوێنی مێشک و کەمکردنەوەی هاتوچۆی خوێن بۆ بەشی پێشەوەی مێشک کە بەرپرسە لەبیرکردنەوەی ڕوون و تەندروست وڕێکخستنی وڵامدانەوەی مرۆڤ بۆ ڕووداوەکان
لەبەرامبەردا کەمکردنەوەی ڕۆشتنی خوێن بۆ بەشی دواوەی مێشک کە بەرپرسە لە چالاککردنی پەرچەکردار و وڵامی ئوتۆماتیکی بۆ ڕووداوەکان .
٨. ڕاگرتنی بیرکردنەوەی خۆنەویستانەی ،بەردەوامی نەرێی بە تەرکیزخستنە سەر هەناسەدان .
بەکورتی کاریگەری ئەرێی هەیە لەسەر مێشک ، دڵ ، سیەکان ، گەدە ، کۆئەندامی بەرگری لەش و ڕێکخستنەوەی ڕێژێنەکان وهۆڕمۆنەکانی لەش.
د.خاڵس قادر