ھەولێر.. موسڵاوییەک بە تۆمەتی بڕینی مارکێت دەستگیرکرا

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، دوای ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی 3 حاڵەتی دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكی (سەربەستی) (32ی پارك)، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و بە ماوەیەكی كەم توانییان ناسنامە و شوێنی حەوانەوەی تۆمەتبارێك بە ناوی (ف.ع.ف) دەستنیشان بكەن و بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكان، دەستگیری بكەن.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە دانیشتووی سنووری مووسڵ و خەڵكی بەرتلەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر