شکست بە ھەوڵێکی خۆکوژی بە کۆمەڵ ھێنرا

پێنج گەنج لە جەزائیر کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵدا بوو، لەسەر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی “روسیا تودەی”، پێنج گەنجی جەزائیری لە ناوچەی برادعی شارۆچکەی شلف چوونەتە سەربانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە جلەکانیان دەسوتێنن و خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە.

خۆشبەختانە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پاراستنی بەرژەوەندی مەدەنی بە هاوکاری لایەنی ئەمنی توانیان گەنجەکان لە کارەکەیان پاشگەز بکەنەوە و بەبێ هیچ زیانێک لە باڵەخانەکە بیانهێننە خوارەوە.

nrt2

ھەواڵی زیاتر