تووشبوون بە کۆرۆنا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 516 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 7 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردوودا.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩٢)
١. پشکنین: (٥١٣٨ پشکنینی نوێ)
• (١٧٤٥) هەولێر
• (١٦٣١) سلێمانی
• (١٤٦٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢٦٥) گەرمیان
• (٣١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥١٦ تووشبووی نوێ)
• (١٧٢) هەولێر
• (٢٠٢) سلێمانی
• (١٣٧) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٤) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٢٢٤ چاکبوون)
• (٧٩) هەولێر
• (٦٤) سلێمانی
• (٥٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١١) گەرمیان
• (١٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٧ مردن)
• (٤) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٣٣٢٧٠٤ (٤٧٧٨٣٤ هەولێر، ٢٨٥٠٤١ سلێمانی، ٥٦٢١٤٢ دهۆك، ٧٦٨٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٦٨١١ (٤١١٩٧ هەولێر، ٣٣٧٣١ سلێمانی، ٣٨٧٦٢ دهۆك، ٣١٢١ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٧٤١٨ (٣٧٧٠٠ هەولێر، ٣٠٢٧٩ سلێمانی، ٣٦٤٧٦ دهۆك، ٢٩٦٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٥٧٧٦ (٢٥٢٠ هەولێر، ١٧٢٠ سلێمانی، ١٥٢١ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٦١٧ (٩٧٧ هەولێر، ١٧٣٢ سلێمانی، ٧٦٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی ئازار ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر