مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕۆژئاوا دوو تەقەكەریان دەستگیركرد.
ڕۆژی 21-3-2021 , مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كە لەناو شارو ناوچەگەشتیارییەكان بڵاوەیان پێكرابوو دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەناو شاری سلێمانی و شاخی گۆیژە تەقەیان كردبوو ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتاو چەكێك لە جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتباران بووە.
تۆمەتبارەکان ناویان م،أ،م لەدایكبووی 2003 و ش ، أ ، ر لەدایكبووی 2001ەو بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر