مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لێ دەکات.
دەقی ڕاگەیەنراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك وه‌زيران كازمى، پيرۆزبايى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/3/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه پێگه‌يشت.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران كازمى پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزيان و گه‌لى كوردستان خواست.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايييان و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.