لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە هەشت گەشتیار برینداربوون

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر، هەشت کەس برینداربوون .

کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ، کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی نەورۆز، لەسەر رێگەی شەقڵاوە-سۆرک دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە هەشت سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

لەنێو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەن، ئێستاش لە نەخۆشخانەکانی هەولێردا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر