پەرلەمانی عێراق داوای تەواوکردنی میکانیزمی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بە نووسراوێکی ڕەسمی داوای لە حکومەتی عێراق کرد میکانیزمی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تەواو بکات.
لە نووسراوێکی ڕەسمی پەرلەمانی عێراقدا کە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە ئیمزا کراوە هاتووە: “پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە 44ـی لە بەرواری 16ـی ئاداری 2021 دا، لە وەزری یەکەمی یاسادانان، ساڵی سێیەمی یاسادانان و خولی چوارەم، بڕیاری دا حکومەت رابسپێرێت بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بۆ راگەیاندنی پارێزگاکردنی هەڵەبجە”.

ھەواڵی زیاتر