هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکی چڕ و بەدەستهێنانی زانیاری، لە بۆسەیەکدا سێ کەسیان بە تۆمەتی ڕفاندنی هاووڵاتییەک به ناوی (ا.ھ.ز) دەستگیر کرد، کە لە بەرامبەر ئازادکردنیدا، داوای زیاتر لە (8 هەزار دۆلار)یان کردبوو.
تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (ف.م.ر) و (ز.م.ر) و (م.د.ز)، کە لە شوێنێک چاوەڕێی وەرگرتنی بڕەپارەکە بوون، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە قۆڵبەست کران و درانە دادگا.
ڕفێندراوەکەش دوای ئازادکردنی، ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر