وەزیری تەندروستی لە بڵاوکراوەیەکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و ماسک ببەستن.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان یڕایگەیاند، ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
دەقی پەیامەکەی وەزیری تەندروستی:
زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت. بە پێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت، تکایە پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە.
لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن. هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.