نووسینگە و دووکانەکانی شێنی هۆشیار داخران

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خانوو، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانیدا گرتووه‌ و شوێنەکانیان داخستووە.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: “لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خانوو ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتووه‌.
ئاماژەی بەوەشکرد “له ‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كان، ده‌ركه‌وتوه‌ خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه‌ و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغده‌كرێته‌وه”‌.
جەختی لەوەشکردەوە : “به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا ده‌رمانه‌كاندا گیراوه‌ و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەکرێتەوە”.
ئەو شوێنانە هی شێنێ هۆشیار، کچە مۆدێلن.

ھەواڵی زیاتر