بکوژانی گەنجەکەی بنەسڵاوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو دوو تاوانبارانی کوشتنی گەنجەکەی بنەسڵاوەیان دەستگیرکردوون کە کە دانیشتووی بنەسڵاوەن و لێکۆلێنەوە لێیان دەستی پێکردووە.

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

دوێنێ ١٢/٣/٢٠٢١ لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاووڵاتی(علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە.
دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران،لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردوو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتووی (بنەسلاوە)ن و دواتریش بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژ(ع.أ.ع)وهەریەک لە هاوکارانی بکوژ(ب.ع.أ)و(ش.ه.ج)لەگەڵ چەکی جۆری (دەمانچە)کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستگیرکران. تاوانباران دانیان بە تاوانەکە دانا و بکوژ لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
لێرەوە جارێکی تر هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسا ڕزگاری نابێت وهەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان .
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٣-٣-٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر