وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر رایگەیاند، کەسێک کە سەرخۆشبووە، رووداوێکی هاتوچۆی لەسەر شەقامی 120مەتری هەولێر دروستکردووە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی یەک خێزانی بریندارکردووە.
پۆستی فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر
هاتنە سەرشەقام ولێخوڕین بەسەرخۆشی هەمیشە کارەساتی بەدواوەیە
کاتژمێر 30و7ی سەرلەئیوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لەنزیک لۆپی سەرکەوتنی ڕێگای کەرکوک بی ئێمێکی تایبەت بەخێراییەکی زۆرەوە لەلوپی سەرکەوتن داخلی شەقام بو بەخێراییەکی زۆرەوە وەلەگەڵ داخلبونی شەقامی خێرا ڕەچاوی پێشینەی هاتووچۆی نەکرد ویەکسەر هاتەناو شەقام ڕێڕەوەی لای چەپی گرت لەوکاتەش نیسان سێنترایەکی تایبەت لەلاینی خێرای خۆی دەڕۆیشت و بی ئێمەکە خۆی پیاکێشا وبوە هۆی کۆنتڕۆل لەدەستدانی هەردوکیان
لەئەنجامی ڕوداوەکەش 3کەس کەئەندامانی یەک خێزان بون وشوفێرو سەرنشینی نیسانەکەبون زامدار بون وزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە
وەبەداخەوە شوفێری بی ئێم لەدوای دروستکردنی ئەو کارەساتە ویستی ڕابکات ومەودای 100مەتر دورکەوتەوە بەلام بەهۆی لێبونەوەی تایەکەی ئینجا وەستا
وەلەکاتی لێکۆلینەوە دەرکەوت کەلەژێر کاریگەری مادەی سەرخۆشکەر لێخوڕینی کردوە وەسەرخۆشیەکەی بەشێوەیەک بو کەنەیدەزانی خۆی بەئوتومبێلێک داداوە وەدەیگوت خۆم بەستونی کارەبا داداوە