لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان دەستگیرکران
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سێ کەسمان بە تۆمەتی کوشتن و رێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان دەستگیرکردووە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی
دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت کە گروپێکی چەکداری کەپێکهاتون لە چوار کەس لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند هەستاون بەڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان وە کوشتنی هاوڵاتیەکی عەرەب بەناوی (ی ، ھ ، ع ) لە (٥٣٢٠٢١)
لەو پێناوەدا بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لواء(عەلی شەهید محەمەد ) هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون
سەرەنجام لە (٨٣٢٠٢١) دووکەس بەناوەکانی ( ب،ل،ح) و (ح،ب،و) لە (٩٣٢٠٢١)کەسێکی دیکە بەناوی (د، أ ، ش) دەستگیرکران ، کەسەرجەمیان خەڵکی قەزای چەمچەماڵن .
تاوانلێکراوەکە بەڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی پارێزگای (بغداد)ە دوو منداڵی خۆی و ئامۆزایەکی لەگەڵدابووە ویستویانە بۆ گەشتکردن بچن بۆ شاری سلێمانی
تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون
لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕۆژئاوای سلێمانی