ڕوونکردنەوەیک لەبارەی پشکنینی ئەو پیاوەی ئەنجامەکەی بە دووگیانی گەڕابووەوە

دوای ئەوەی لە پشکنینێکدا بە هەڵە پیاوێکی ٦٠ ساڵان ئەنجامی پشکنینەکەی وەک دوو گیانێک بۆ دەگەڕێتەوە، تەندروستى چەمچەماڵ دەڵێت:” ئەو دامەزراوە تەندروستییەی وێنەی لە هەواڵەکەدا هاتوە، نە بەشی تاقیگە و نە هیچ کارمەندێکی تاقیگەی تێدا نییە.”

تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، وروژاندنی ئەم هەواڵەنە بۆ مەبەست و ویستی تایبەتی پەیج و ئەکاونتەکانە پەیوەندی بەکاری رۆژنامەوانەیەوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سەبارەت بە بوونی ئەنجامی پشکنینێکی هەڵە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ گوایە لەکاتی دانەوەی ئەنجامی شیکاری کە پیاوێکی تەمەن نزیک ٦٠ ساڵە دووگیانە هەرچەندە بەپێویستمان نەزانی وەڵام بدرێتەوە، بەڵام رونکردنەوەکە بۆ بەرچاو روونی زیاتری هاوڵاتیانە لەسەر حاڵەتەکە، چونکە ئێمە دەزانین زۆرجار وروژاندنی ئەم هەواڵەنە بۆ مەبەست و ویستی تایبەتی پەیج و ئەکاونتەکانە پەیوەندی بەکاری رۆژنامەوانەیەوە نیە و دورە لە ئەخلاق و ئیتیک و پیشەی رۆژنامەنووسی و کاری راگەیاندن.”

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەوانەى باس لە رووداوەکە دەکەن ناوی نەخۆشخانەکە و وێنەی تەواوی شیکارییەکەیان بڵاونەکردووەتەوە کە ئەمە هەرخۆی بەڵگەی بێبنەمابوون و دروستکراوی دەسەلمێنێ دواتر ئەوانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوە هیچ باکگراوند و شارەزاییەکیان لەو روەوە نییە.

ھەواڵی زیاتر