وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بە هێرشەکانی سەر هەولێرەوە نییە و سەقامگیریی عێراق بۆ ئێمە گرنگە.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر نوسیویەتی “هەر جۆرە کردەوەیەک زیان بە ئاسایش و ئارامی عێراق بگەیێنێت لای ئێمە رەتدەکرێتەوە”.
دەشڵێ “ئەو هەوڵانە سەرکۆنە دەکەین کە دەیانەوێت ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار بکەن”.