تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەبەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو ، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا کەچوبوە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی فڕاندبوو.
دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتۆتە سەر ماڵەکەی، بەزەبری چەک دوو کچەکەی فڕاندوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.