چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

ژمارەیەک فەرمانگە و دائیرە لە سلێمانی، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بایکۆتی دەوامیان کرد.

فەرمانگەی پاسەپۆرت، نشینگە، رەگەزنامە، کارتی زانیاریی و بەنداوەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاری بایکۆتکردنیان دا و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن مووچەکانیان بۆ بنێرن.

چوار مانگە بەغدا مووچە فەرمانگە و دائیرەکانی هەرێمی کوردستان ( ئەوانەی سەر بە حکومەتی بەغدان ) نەناردووە.

ھەواڵی زیاتر