ئەو تۆمەتبارەی لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە فێڵی لە خەڵك دەكرد، دەستگیر كرا

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ساختەكاری، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە چەند حاڵەتێكی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێدانی پارەی ساختە بە فرۆشیاران، دەستیان بە بەدواداچوونێكی ورد كرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا.ط.م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی فێڵ و ساختەكاری دەستگیر كرد.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە (9) پەڕاوی لێكۆڵینەوەی هەبوو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵساوە بە كڕینی كامێرای چاودێری و ئایپاد و لاپتۆپ و مۆبایلی گرانبەها و چەندین كەلوپەلی دیكە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، بەند كرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا درێژەی هەیە.

ھەواڵی زیاتر