لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ئاڵدار خەلیل

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتيی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامه‌وانيدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووه‌ و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو.

ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهید و برینداریان داوە و هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات.

ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه‌ زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک يه‌كسه‌ر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و ڕووداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو.

وته‌بێژێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2021/1/13

ھەواڵی زیاتر