ئایەتوڵلایەک: بەرەنگاری ئاخوندە زاڵمەکانی شۆڕش دەبمەوە

ئایەتوڵڵایەکی شیعەی ئێران کە ماوەیەکە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژی فتوایەک دژی ئاخوندەکانی ئێران دەردەکات و دەڵێت بەرەنگاریان دەبمەوە.

ئایەتوڵڵا مەحموود ئەمجەدی، یەکێک لە مامۆستایانی ناوەندەی زانستیی ئایینی قوم، کە ماوەیەکە لە فەڕەنسا دەژی داوای ڕاپەڕین لە دژی ئاخوندەکانی ئێران دەکات و دەڵێ: زۆر ڕاشکاوانە بە جیهادی ئەکبەر، شەڕ بۆ بەدەستهێنانی ماف و بە گژداچوونەوەی زوڵم و زۆرداریی شۆڕش بکەم و بەرەنگاریی ئاخوندە ستەمکارەکانی ئێران ببمەوە، دژی ئەو ناوەندە گەندەڵە و هەموو مەندیل بەسەرە بێدین وبێ ویژدانەکان شەڕ دەکەم و چی دەبێ با ببێ.

دەشڵێ: مەرگ و نەمان بۆ ئەوانەی دژی خوا و خەڵکن.

ھەواڵی زیاتر