دەقی ڕێککەوتننامەکەی پارتی، یەکێتی و گۆڕان بڵاو دەکاتەوە کە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە.
٭ کۆتاییهێنان بە موزایەدەی سیاسی ناو حکومەت، هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی ئەم دۆخە لەلایەن تەواوی لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت، پاڵپشتیکردنی حزبەکان بۆ تیمە وزاریەکانیان لەناو حکومەت.
٭ چالاککردنی پەرلەمان و ڕێگەگرتن لە دەستخستنە ناو کاری پەرلەمان لەلایەن حزبەکانەوە.
٭ پشتگیریکردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران و ڕەواندنەوەی ناڕەزایەتییەکان، لەڕێی پشتگیریکردنی شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بوودجە و مووچە.
٭ کۆتاییهێنان بە هێرشی میدیایی سەر یەکتر.
٭ ناردنی شاندێکی سیاسی حزبەکان بۆ بەغدا لەهەفتەی داهاتوودا. بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ
٭ درووستکردنی کۆدەنگی سیاسی بەرامبەر بەغدا، بەتایبەت لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 .
رۆژنامەنووس
نەورەس عەبدوڵلا