ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ

دوێنێ دووشەممە لە کفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، ڕانیە، سەیدسادق و پیرەمەگروون خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت.
لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا و سێی دیکە برینداربوون، لە قەزای کفریش گەنجێک گیانی لەدەستدا. هەروەها لە قەزای دەربەندیخانیش گەنجێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکە برینداربوون.
لە سەیدسادق، دوو کەس برینداربوون و بارەگای پێنج حزب، قائیمقامیەت، دائیرەی کارەبا، پۆلیس، زەریبە و گواستنەوە لەگەڵ ماڵی قائیمقام سووتێنران.
بە گشتی قوربانییەکان بەمجۆرەبوو
3 کوژراو
نزیکەی 10 بریندار
دەیان ملیۆن دینار زیانی ماددی

ھەواڵی زیاتر