ئەو پیاوەی کە لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ سەیدسادقدا، هێرشکرایە سەری قسە بۆ دەکات و دەڵێ”قاچێکم شکاوە و پشتم ئازارێکی زۆری هەیە”.
ئیوارەی ئەمڕۆ چەند خۆپیشاندەرێک هێرشیانکردە سەر هاوولاتییەک کە پێشمەرگەی خانەنشینی شۆڕشی گوڵانە و تەمەنی 47 ساڵانە.
ئەو پیاوە ناوی محەمەد تۆفیقە، پێشمەرگەی خانەنشینە و تەمەنی 47 ساڵە، لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ سەیدسادقدا، چەند خۆپیشاندەرێک هێرشیانکردە سەری و بە باڵکێشی وت: سەعات 3:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم ناوچەی سەیدسادقی پارتی بووم، کاتێک خۆپیشاندەران هاتنە بەردەم بارەگاکە، داوام لێکردن خۆپیشاندان خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن، بەڵام بەشێکیان بە قسەی ناشرین و بەرد هێرشیانکردە سەرم و دواتریش لێیاندام و قاچێکیان شکاندم.
محەمەد تۆفیق دەڵێ” بەهۆی هێرشەکەوە نازانم تاوانم چیبوو وایان لێکردم، شکاندنی قاچم لە پێناو چی بوو؟”.