بڕیارە هەر سێ حزبی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێت و پرسی مووچە، کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن.
هاوکات دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا هەر سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە کۆدەبنەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر