بریارە سبەی دووشەممە 6.12.2020 ھەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکرێن و له لایهن لیژنهی پەروەردە و خوێندنی باڵای له پەرلەمانی کوردستان میوانداری بكرێن و گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ و چەند کێشەیەکی تر بکەن.
حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له پهرلهمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ھەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان، له لایهن لیژنهی پەروەردە و خوێندنی باڵا له پەرلەمانی کوردستان میوانداری دەكرێن و گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، زانکۆ و پەیمانگا نا حکومییەکان، دامەزراندنی یەکەمەکان و چەند پرسێکی دیکە دەکەن.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر