پەیامێک لە عەبدوللەتیف سەلەفییەوە بۆ مەریوان ھەڵەبجەیی


عەبدوللەتیف سەلەفی پەیامێک بۆ مەریوان هەڵەبجەیى دەنێرێت و دەڵێ” سەبارەت بە دیبەیتەکەمان لەسەر ئیسلام و ئیلحاد (دەهری) من هەر لەسەر قسەى خۆمم و چاوەڕوانتم بەڵام تۆ بە قسە هیچت نەهێشتۆتەوە و ئامادەییت دەربڕیوە، کەچى وا شەش ڕۆژیش تێپەڕى لە دە ڕۆژەکە تۆ هەر لەشوێنى خۆت دانیشتویت و نەگەڕاویتەوە”.


ئاماژە بەوەشدەکات، لە چوار ڕێگەوە ڕوداوم ئاگادارکردۆتەوە کە من ئامادەم و چاوەڕێى مەریوانم ، وە ئەوانیش ڕازین بەڵام ئەوە تۆیت خۆت دوا دەخەیت هەرجارەى بە بیانویەک
ئیتر نازانین تۆ چاوەڕێى چیت، چاوەڕێ دەکەیت مۆڵەتەکە تەواو بێت کە بۆت دانرابوو ، ئەو کاتە بڵێیت وا من دێمەوە، وەک عادەتى جارانت دواى چەند ساڵێک لە دوور کەوتنەوەم لە چوارقوڕنە چویتە ئەوێ و وتت من ئامادەم دیبەیت بکەین!، وە جارێکى تریش دواى چونم بۆ عومرە تۆ هاتبویتە سلێمانى و وتت هاتوم دیبەیتى لەگەڵدا بکەم!، وادیارە ئێستاش چاوەڕێى هەمان شتت لێ دەکرێت!
دەى کە ڕاست دەکەیت و تەنها هەر قسە نیت ئەوە فەرموو بە کردار بیسەلمێنەو بگەڕێرەوە کوردستان لەو مۆڵەتەى بۆت دیارى کراوە ئینجا بڵێ من ئامادەم.

ھەواڵی زیاتر