لەسنورى فیشخاپورەوە مەکینەى دەبابە ڕەوانەى سوریا کراوە

دابان محەممەد، پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێ: زیاتر لە 45 ئۆتۆمبێل لە خاڵى سنورى پەروێزخان، دەستى بەسەردا گیراوە، سەدانى تر داخڵکراوە. لە باشماخ ڕێژەکە زیاترە و نوسینگەى هێنانى ئۆتۆمبێل لە عەقارییە، ]دوو برا کارەکە دەکەن، بۆ داخڵکردنى هەر ئۆتۆمبێلێک 6 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن. لە حاجى ئۆمەران. بە کۆنتێنەرى داخراو ئۆتۆمبێل داخڵ دەکرێت. لە ئیبراهیم خەلیل، لە دیوى تورکیا و هەرێم گەراجى گەورە هەیە و سەدان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى 2018 تێدا مۆڵ کراوە و بە دەیانیش داخل دەکرێن.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەرپرسى یەکەم، وەزارەتى ناوخۆ و بەتایبەت وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمە، بە فەمانى (2909) لە 13ى 2 ى 2020 ە ئەنجومەنى وەزیران، وەزیرى ناوخۆ ڕاسپێردراوە، بە کارى ڕێکخستنەوە و بەڕێوەچونى خاڵە سنورییەکان! لەگەڵ زیادبونى ڕێژەى ئۆتۆمبێلەکان و پڕبونى گەراجەکان لە دهۆک، هەولێر و سلێمانى، ناو بەناو، لەژێر فشاردا! بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ و بۆ ماوەیەکى دیاریکراو ژمارە دەدرێت بەو ئۆتۆمبێلانە، کەدواتر بەشى زۆریان ڕەوانەى باشور و ناوەڕاستى عێراق دەکرێن.

دەشڵێ؛ بازرگانى و کارى قاچاغى ئۆتۆمبێل، گەیشتوەتە ئاستێک مەکینەى دەبابە لەسنورى فیشخاپورەوە، ڕەوانەى سوریا کراوە، کە لە تورکیاوە هاتوە! (( 4 مەکینەى دەبابە، لە گەراجێکى دهۆکەوە لە ژێر خۆراکەوە بارکراوە بۆ فیشخاپور و دواتر بۆ سوریا)). ئێستا نزیکەى 15 بۆ 20 هەزار ئۆتۆمبێل داخلکراون، گەراج هەیە لە سلێمانى، 70 ئۆتۆمبێلى تێدا مۆڵ کراوە، خەڵکى دەستڕۆشتو و باڵا ئەم کارەدەکان و قەبارەى ئەو پارەیەى دەستیان دەکەوێت سەدان ملیۆن دۆلارە.

ھەواڵی زیاتر