وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 10، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 205 ملیۆن دۆلاری قەرزکردووە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 10، حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 755 ملیۆن دۆلاربووە، بەڵام تەنیا 400 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستە و 355 ملیۆن دۆلار کورتهێنانی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مووچەی مانگی 10، بڕی 205 ملیۆن دۆلاری قەرزکردووە، بەڵام دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا کە 265 ملیۆن دۆلارە، قەرزەکە دەداتەوە و ئەو 60 ملیۆن دۆلارەی کە دەمێنێتەوە بۆ مووچەی مانگی دواترئ هەڵدەگرێت.