دوای 11 ساڵ، بکوژێک دەستگیرکرا و بەپێی ماددەی 405 درایە دادگە.
عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەولێر بکوژێکیان دەستگیرکردووە کە ساڵی 2009 تاوانەکەی ئەنجامداوە و بە پێی ماددەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارە.
عەمید دلێر نەجاڕ وتی” تۆمەتبارەکە ناوی (ع.ع.ح)ە و تەمەنی 36 ساڵە، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیرا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.