ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌كانی خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

دەزگای “ئێن 12″ی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتەرز، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ پەیوەندی بە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیله‌وه‌ کردووە، ئامادەنەبووە هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

دوێنێ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، موحسین فه‌خری زاده‌، زانای بواری ئه‌تۆمی ئێران، له‌ناو تارانی پایته‌ختی ئێراندا تیرۆركراو كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئه‌نجامدانی ڕووداوه‌كه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كرد.

ھەواڵی زیاتر