شه‌وی ڕابردوو، هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، فڕۆكه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر تۆپبارانی ناوچه‌ی (كانیا خه‌ما)ی گه‌شتیاریی سنووری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆیان كرد.
محه‌ممه‌د موراد، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی باتیفای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆ به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، سوپای توركیا تۆپبارانی ناوچه‌ی “كانیا خه‌ما”ی گه‌شتیاریی سنووری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆی كردووه و به‌هۆیه‌وه كاره‌بای پێنج گوندی ناحیه‌كه پچراوه.
وتیشی، سه‌ره‌ڕای پچرانی كاره‌بای ئه‌و گوندانه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵیش به‌ركه‌وتوون و زیانێكی زۆریش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه تۆپبارانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌رده‌وام بووه و به‌وهۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر لای دانیشتووانی سنووره‌كه دروستبووه.