دۆناڵد تره‌مپ: سه‌ربازێكی ئه‌مریكی بكوژرێت وەڵامێكی وێرانکەری ئێران ده‌درێته‌وه
دوێنێ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، موحسین فەخری زادە، سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەو تەکنەلۆژیای وەزارەتی به‌رگری ئێران، لە هێرشێکی چەکداریدا كوژرا و سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش ئیسرائیلی بە کوشتنی تۆمه‌تبار كرد و وتی، بە قورسی تۆڵەی دەکەینەوە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران‌دا، ترەمپ بە تیمی ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە، کوشتنی هەر سەربازیکی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە هێڵی سوورە و لە تۆڵەیدا وەڵامێکی ڕاستەوخۆی وێرانکەریان دەبێت.