حەسەن ڕۆحانی: کوشتنی فەخریزادە بێ وەڵام نابێت
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ئیسرائیلی بە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی وڵاتەکە تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، “تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە لە ئەنجامی بێتوانایی دوژمنانی ئێرانە لە ناوچەکە”.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاند، “تیرۆرکردن”ـی فەخریزادە، ڕێگا لە ڕێڕەوی ئێران، لە بوارە زانستییەکاندا ناگرێ، بەڵکو دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتر”.
ئاماژەی بەوەشدا، کوشتنی فەخریزادە بێ وەڵام نابێت و لەکاتی پێویستدا وەڵاممان بۆ “تاوانەکە” دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئێرانییەکان زۆر زیرەکن و پیلانەکانی ئیسرائیل و قەوارەکەکیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیاندا سەرناکەون”.